گۆران

پاییز !

پاییز !پاییز!

بووکی پرچ زەرد ،

من مات ،تۆ زیز :

هەردوو هاو دەرد !

من فرمیسکم ،تۆ بارانت

من هەناسه م،تۆ بای ساردت

من خه م ،تۆ هەوری گریانت

دووایی نایه :دادم ،دادت

هەرگیز !هەرگیز

پاییز !پاییز!

پاییز !پاییز!

شان ومل رووت ،

من مات تو زیز ،

هەردوکمان جووت ،

هەرچەن گوڵ سیس ئەبێ بگریین

ئاڵتوونی دار ئەرژێ بگریین

پۆڵی باڵدار ئەفرێ بگریین

بگریین...بگریین...چاومان نەسرین ،

هەرگیز ،هەرگیز،

پاییز !پاییز!

گۆران

گۆران

یار  یار

شیرین  لەنجەولار

چاوم ڕوا

سەبرم سوا

هێزم لێ بڕا

هەر نەهاتی دەر نەکەوتی

بۆچی تو خوا

یار یار شیرین لەنجەولار

ژماردم گشت ئەستێرەی شەو

تاقتاقکەرەم کرده خەو

لەبەر کزەی بای سارد تەزیم

له گەڵ گەڵای درەخت لەرزیم

ئاوەنگ وەک گیا تەڕی کردم

هەر نەهاتی ئەوا مردم

چاوەڕوانم

پەرێشانم

پەڕۆشه گیانم

سا بمگەرێ هێزی ژیانم

یار یار شیرین لەنجەو لار

نیگام تیموی تەماشاته

دادو وراوی سەر ڕێگاته

گۆێم عەزرەتی ترپەی پێته

هەمیشه ئاراستەی ڕێته

دڵم پڕ تاسه وپەرۆشه

دوزه خیکه و گەرمی جۆشه

یار یار

دەرمانی ئازار

-گۆران-

عەبدوڵڵا پەشێو

جار هەیه تاکه ووشەیێ

دەتکێته ناۆچاوی شێعرێ

تا سەرچۆپی

بۆ وشەکانی تر بگرێ

                          ***

تۆ ووشەیێکی باڵدار بووی

رەشه بای گێژی ‌‌ئیۆاره

شەوارەی کردیو رای پێچای

به رەو شێعری وشک هەڵاتووم.

چاوی رەشت ،

مانای بەخشی بەو چاوانەی ،

پێش تۆ ناسین،

وەکوو وێستگەی شەمەندەفەر  پیانا رەت بووم!

-عەبدوڵڵا پەشێو-

لەتیف هەڵمەت

پشکۆ

که ئەستێرەی ئاسۆ دەرکەوت

بۆی ڕاوەستام دەسته و ئەژنۆ

خۆ من ئەستێره پەرەست نیم

به ڵام جوان بوو... وەک چاوی تۆ...

***

که خۆر به لووتکه دا سەر کەوت

تیشکه کەیم ماچ کرد تەڵ تەڵ

من رۆژ پەرەست نیم ... به ڵا م خۆر

وەک خەندەی تۆ ڕووناکه و ئاڵ .....!!!

***

لیم ببورە من تامەزرۆی هەرشتێکم

نەختێ شێوەی له تۆ بکات ...

رێدەکەوی عەر عەری نیگام بدزی

چونکه باڵای عەر عەر رێکه وەکو باڵات

دووریش نیه که پشیلەی هەنگاو بمبات

له دووری کچی

له شو لاری له تو بچێ ...

***

سەیریش نیه تێر پڕ به دەم

پشکۆ یەک بچووک ماچ بکەم

چونکه پشکۆ

گەش و گەرمه وەک دەمی تۆ ...

-لەتیف هەڵمەت-

سه‌ربازی وون

که وه‌فدی، ده‌چیته شوینی،

بو سه‌ر گوڕی سه‌ربازی وون، تاجه گولینه‌ییک دینی.

ئه‌گه‌ر سبه‌ی

وه‌فدیک بیته ولاتی من

لیم بپرسی

 کوانی گوری سه‌ربازی وون

ده‌لیم گه‌وره‌م

له که‌ناری هه‌ر جوگه‌یی

له سه‌ر سه‌کوی هه‌ر مزگه‌وتی

له به‌ر ده‌رگه‌ی هه‌ر مالی

هه‌ر که‌نیسه‌یی

هه‌ر ئه‌شکه‌وتی

له سه‌ر گابه‌ردی هه‌ر شاخی

له سه‌ر دره‌ختی هه‌ر باخی

له‌م ولاته

له‌سه‌ر هه‌ر بسته‌ زه‌مینی

له‌ژیر هه‌ر گه‌زه‌ ئاسمانی

مه‌ترسه‌! که‌میک سه‌ر داخه‌و

تاجه‌گولینه‌که‌ت دانی!

               عه بدولا په شیو

چه‌ند بێ ڕه‌حمانه‌ له‌ ناخما ئه‌چڕیته‌وه‌

چه‌ند بێ به‌زه‌یی به‌ گوڕوتاسه‌وه‌

له‌ که‌رنه‌ڤاڵی سه‌رشێتیمدا سه‌ما ئه‌که‌ی

له‌ سه‌ر ئیزنی کێ ڕه‌گاژۆی یاده‌کانت

هه‌راس به‌ بێستانی خه‌ونه‌کانم دێنێ

ئیزنت له‌ خوا گرت ؟که‌

ڕۆژی پێج جار

دێیته‌ سه‌ر به‌رماڵه‌که‌م !

له‌ سه‌ر یاسای کام وڵات قۆڵبه‌ستی هه‌سته‌کانم ده‌که‌ی و

له‌ به‌ندیخانه‌ی نازانم کوێدا یارییان پێ ده‌که‌ی ؟

کێ کوتی له‌ شه‌وه‌زه‌نگی مه‌رگمدا بتوێیته‌وه‌؟

کێ کوتی (من)؟

له‌ سه‌ر ئیزنی کێ (تۆ)؟

به‌ کام یاسا(ئێمه‌)؟

ده‌ پێم بڵێ :

بۆ هێند بێ ڕه‌حمانه‌ له‌ ناخما ئه‌چڕیته‌وه‌؟

23/3/1388

کاتێ گڕووی چاوەکانت پەنجە ئەخاتە هەناوی بێ تینم

کاتێ دەستی تامەزرۆت لە پەلاماردانی ئەگریجەی پەشۆکاوم ئەداتە تریقەی قاقا

خۆشەویستم:

من لە مێژووی خەوێکا ونم ، زەلیلی هەستی پاکی چاوەکانت.

کاتێ گزنگی ساردی کازیوە ، بە شاڵاو ئەڕژێتە هەناسەت

دەستەکانم سڕ ئەبن ، چاوەکانم ئەترسن

خۆشەویستم:

بە هاڵاوی گەرمی پەنجەکانت

رێژنە بارانی خەندەیە،

جەستەی نیوە مردووی خەونەکانم...

 

به‌هاری1388

تۆ ده‌ریامی

تۆ ده‌ریامی
به‌ ڕوانینی دووچاوی شینی بێ بنت
به‌ خاوێنیت به‌ ئارامیت
تۆ ده‌ریامی
به‌ شه‌پۆلی له‌نجه‌ و لارت
به‌ تووڕه‌یی جار به‌ جارت
به‌ شه‌نگه‌ ژنیت
به‌سامیت
تۆ ده‌شتی ئه‌وپه‌ڕ نادیاری
بۆ چۆل بڕی له‌پێ که‌وتوو
تاپۆی شاری
تۆ ڕوح سووکی وه‌ک خه‌ونی خۆش
وه‌ک هه‌ناسه‌
جێ ناگری
له‌ توێی شیعرا چه‌شنی تاسه‌
تۆ تراوکه‌ی جارێ دیار، گاهێ نه‌دیاری
هیوای تینوێتی ڕێبواری
تۆ شۆڕه‌بی ناو شۆره‌کاتێکی گه‌رمی
له‌به‌ر نیگای تاسه‌باری ئه‌ویندارا
خۆ داپۆشیو به‌ لک و پۆی که‌زیه‌ی نه‌رمی
به‌ڵام ئه‌ی کیژ
ئه‌ی چاو نه‌رم
ئه‌ی خه‌نجه‌ری تۆڵه‌ی ڕق تیژ
ئه‌مڕۆ من له‌ خه‌سته‌خانه‌م
نه‌ وشیارم نه‌ له‌سه‌رخۆ
لایه‌کی بیرم لای ئه‌و گه‌نجه‌یه‌
به‌ ده‌می برین پێکه‌نی
به‌ شووره‌ی وه‌ک پۆڵای له‌شی
ڕێگای چه‌کمه‌ی سووری خوێن و ده‌ستی ڕه‌شی«به‌عسی» ته‌نی
لایه‌کی بیریشم لای تۆ
نا ئه‌ی هه‌نیه‌ت وه‌ک مانگه‌ شه‌و
نا ده‌ریای مه‌ندی چاو به‌خه‌و
گڕی ئاخ به‌رمه‌ده‌ گیانم
به‌ نیگای ئاشنای لێ کوژراوان مه‌متاسێنه‌
خۆم زامارم
به‌ خوێی توانج
مه‌مکولێنه‌وه‌، مه‌مسووتێنه‌وه‌
مه‌ڵێ خۆزگه‌ ده‌زگیرانم
پاڵه‌وپشتی ژیانم
بمردایه‌.....!
****
به‌ڵام ئه‌مڕۆ
که‌ هه‌ر ساتێ دڵی دایکێ
له‌ کوردستان هه‌ڵ ئه‌قرچێ
به‌ هه‌ر بۆمبای سووتێنه‌رێک، پێشمه‌رگه‌یه‌ک
داری چاکێک دائه‌قرچێ
نه‌تکوتبایه‌ لایه‌کی بیرم لای تۆیه‌
مه‌گری و مه‌ڵێ ده‌زگیرانت ڕه‌نجه‌ڕۆیه‌
به‌و زاره‌ی له‌ زه‌رده‌ زیزه‌
به‌ ئارامی که‌ شێوه‌ی دڵمه‌ندی تۆیه‌
مه‌ڵێ به‌س ئه‌م گوفت و گۆیه‌
تۆ لات وایه‌
من نازانم
سکاڵای دڵداری خۆشه‌
به‌ڵام ئه‌مڕۆ من به‌شێکی کوردستانم
کیژی سه‌د براکوژراوی نیشتمانم
تازه‌ماسی تاسه‌باری ده‌ستی تینووت
ڕێی نیه‌ بۆ ده‌ریای سینه‌م
هێندی خوا خۆشه‌ویستی
به‌ڵام من کیژێکی کوردم
جه‌هه‌ننه‌مه‌ گڕی سینه‌م
-سواره-

سواره

سروه ی به یانی

تو وه کوو

سروه ی به یانانی به هاری

تو له له شما

گیانی سوکی نادیاری

بو شه وی خوشی و نه خوشیم یادگاری

ره مزی ئینتزاری

**************

تو جریوه ی دارسانی جی ژوانی

بو هه سیره ی به رزی ئاواتم

سریوه ی

چه نده جوانی

گیانه که م !

جاران که ئه تکوت

پیکه نینت زایه له ی

سه و زی شه تاوه

چاوی شینت گومی مه ندی

پر له ماسی

زه ردو سووری به ر هه تاوه

ئیسته بو واشوره بی

برژانگی نرمت ده وری داوه

بوچی گه رمایی روانینت نه ماوه ؟

خۆشه‌ویستی

با،

قژه‌كانم تێك ده‌دا!

تا پێت بڵێ:

تۆ به‌هاریی و

منیش له‌ پایزا ده‌ژیم !

 

تۆ به‌ په‌نجه‌ ،

قژه‌كانم شانه‌ ده‌كه‌ی!

نیگات ،وێڵی

ڕووباری چاوانم ده‌كه‌ی،

وه‌كوو ماسی!

 

پێده‌كه‌نی ،

به‌ ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌ی ،

كه‌ یه‌كترمان نه‌ده‌ناسی!

سیمین جایچی

ئازیز ماڵ ئاوا

ئاخرمەنزڵه‌ 

ئاخرین پرسه‌ی خێڵ خانه‌ی دڵه

ئاخر كۆچی تۆ

دووا هه‌ناسه‌مه‌

ده‌ست پێ كردنی مەیلوو تاسه‌مه‌

ویرانت كردنم

ماڵ وێران نه‌بی                

برۆ له‌ دووای من

ئاوه‌دان نه‌بی

وتیان بۆ كه‌سێ یاو كه‌ بۆت بمرێ

یاو و تامه‌                                     

كێ ده‌ستم بگرێ

وتت مه‌ترسه

بێ بگره‌ ده‌ستم

له‌ بێ كه‌سی تا هه‌ر خۆم گشت كه‌ستم

له‌ كه‌س نه‌ترسام

بووم به‌ هاونه‌فه‌س

نه‌مزانی ده‌ستت

 ئه‌بێته قه‌فه‌س

 

 

سوره‌ته‌كانی ئاڤێستا

سوره‌ته‌كانی ئاڤێستا

        ئیسماعیل خورماڵی( www.xayal.tk )

من و خه‌م و ئه‌مشه‌و

 


ئاوێنه‌

ئه‌و له‌ دوو توێی کراسێکی ته‌نکۆڵه‌دا
که کت و مت به‌ هه‌رمێییه‌کی ته‌ڕ ده‌چوو‌
زوو زوو ، له‌ به‌ر ئاوێنه‌یه‌کی عه‌یارا
وه‌ک که‌نیشکی ماڵه‌ هه‌ناران بێ و سه‌ری له‌ ده‌رسی مزرایی ده‌رچێ
زوو زوو له‌ سیحرێکی ختووکه‌ پۆشی ژنان و له‌ فڕینی باڵنده‌ییه‌کی خواییدا
ده‌فڕی و له ‌ساماڵی خۆ گۆڕینێکی مزردا ، ئه‌و کراسێک و ڕه‌نگێک و ده‌ی ده‌گۆڕی
به‌ چاوتان سوێن ، قه‌ومی مزره‌ یاران ، گه‌ر ئاوێنه‌ش
وه‌ک من ده‌ست و چاوی هه‌با ، وه‌ک من گه‌مه ‌و شیعری هه‌با
ئه‌ویش وه‌ک من له‌سه‌رنجدا ، چه‌ماوی گوناه ده‌یبرد و
چه‌م چه‌م ئاو ئاو ، چه‌می حه‌رام ڕاوی ده‌نا
ئاخه‌ر یاران ، ئه‌و کافری ئاگر بابی قه‌ڕه‌چۆڵ بڕاوه‌ی مه‌کربازه‌ی گه‌ڕه‌ک
هێن به‌ مزری خۆی له‌ په‌نجه‌ره‌ی ڕووتبوونه‌وه‌ هه‌ڵده‌سوی و
هێن به‌ مزری ئه‌م ڕه‌نگ و ئه‌و ڕه‌نگ و ئه‌و ڕه‌نگی ده‌گۆڕی ‌
زوو زووش له‌ توێی ورته‌ ورتی ده‌مێکی پڕ له‌ بزه‌دا ، وه‌ک خۆر له‌ده‌می هه‌ورا بێته‌ گفت و گۆ
بانگێکی له‌ دایه‌ ده‌کرد ، ئه‌رێ دایه‌ ، ئاگر و بای ئه‌م ڕه‌نگه‌ له ‌ته‌ک پێستمایه‌ ؟
دایه‌ش ده‌یووت ، ئه‌رێ ئه‌رێ گوڵی دایه‌ ، هه‌تا حه‌زکه‌ی له‌ ڕه‌نگتایه‌
وه‌لێ خه‌ممه‌ باوان شێواو ، سبه‌ی تا ده‌گه‌یته‌ زانکۆ ، باخێ له‌ کوڕ که‌ی به‌ پشکۆ

گڕی گڕژن

له‌ ئێواره‌ی پیاسه‌یه‌کدا ، له‌ ئێواره‌ی تێک ڕژانی په‌رییه‌کانی شاردا
له‌و ده‌مانه‌ی دوا چڵی وه‌نه‌وشه‌ کچه‌کان له‌ هه‌وای خۆیاندان و
مه‌م له‌ په‌نجه‌ره‌ی تێر بزه‌ی یه‌خه‌ی شلیانه‌وه‌ه‌ ده‌فڕێ و
سه‌ر و قژیان وه‌ک چرۆی شین ، له‌ هه‌مس و ختووکه‌ی بادا شلوێ ده‌بێ
له‌و ده‌مانه‌دا که‌ گه‌ڵای دڵ پڕ ده‌بێ ، له‌ نمنمه‌ی هه‌نگوینی مێ و
جه‌ننه‌تی خوا ، به‌ بێ حساب جه‌هه‌نه‌مییان قبوڵ ده‌کا
له‌و ده‌مانه‌دا ڕه‌نگ به‌ جییا و سێو به‌ جییا و مێ به‌ جییا و عیشوه‌ به‌ جییا ده‌ڕژێن
ئاخه‌ر بێژن ، بێژن له‌و ده‌ماننه‌دا کێ
کێ به‌ فڕکه‌ی بازه‌ مه‌می ڕه‌ش و سپی داناچڵه‌کێ و
به‌ نازووکی نازکداران به‌ سووت ناچێ و
له‌ جێی خۆیدا حه‌وت چه‌م ئاو له‌ گییانی ناچێ و
وه‌ک نمه‌ش به‌ قه‌تڵی خۆر ڕۆحی ده‌رناچێ
وای له‌ ده‌ست تۆش ، تۆش له‌و ئێواره‌ شه‌ڕه‌نگێزییه‌ی جووانییه‌دا
ئه‌ی دوولبه‌ری حه‌ڵوا پۆشی ته‌نکه‌ هه‌وران
که‌ دێیه‌ گڕ ، دۆزه‌خ وه‌ پات ، گڕی گڕژن له ‌چه‌م چوونت داده‌که‌وێ
که‌ دێیه‌ گڕ ، مه‌ر هه‌ر من و خوا بزانیین ، کچێ کچێ
له‌ قه‌تڵی لاس ، نسیبی چه‌ن قه‌تڵت به‌ر ده‌که‌وێ إ

مه‌سته‌ چاو

هێنده‌ مه‌سته‌ چاوانی تۆ ، له‌حه‌نایا
ئاو به ‌(با) وه‌ له‌نگه‌ر ده‌گرێ و گوڵ به‌پاوه‌ هه‌ڵ ده‌پشکوێ
هێنده‌ مه‌سته‌ چاوانی تۆ ، هه‌ی مه‌سته‌ چاو
فڕین له‌ باڵی باڵنده‌ و گڕ له‌ دۆزه‌خی خوا ده‌دزێ
هێنده‌ مه‌سته‌ چاوانی تۆ ، له‌ حه‌نایا
کانی خودا به‌ سه‌د چاوگ و
قه‌ڵه‌م به‌ گوڵی هه‌زار و یه‌ک شیعره‌وه‌
ئاو ده‌زێته‌ ده‌می
ده‌شێ ئه‌ی من ؟ ئه‌ی مه‌سته‌ چاو
به‌م سه‌رچڵه‌ ووشکه‌ڵانه‌ی ته‌مه‌نمه‌وه
به‌م به‌حره‌ گرینۆکانه‌‌ی غووربه‌‌تمه‌وه‌‌
ده‌شێ ئه‌ی من ، ده‌شێ ئه‌ی من
به‌م قه‌ڵه‌مه‌ هه‌وه‌س باز و
به‌م قه‌ڵه‌مه‌ عه‌یار بازه‌ی نووسینمه‌وه‌‌
ئه‌وه‌نده‌ی چه‌ن ڕووباری خوا و
ئه‌وه‌نده‌ی چه‌ن هه‌ناری دڵشکاو ئاو بڕژێته‌ ده‌مم ؟
هه‌ر خۆت بڵێ ئه‌ی مه‌سته‌ چاو ؟إ

سوور پۆش

که‌ ڕه‌نگێکی خه‌نه‌یی کاڵ ده‌پۆشیت و ڕه‌نگ وه‌ک چۆله‌که‌ ده‌نووک له‌ گیانت ده‌دا
من لێره‌وه ‌ وه‌کوو گه‌نمه‌ شامی ده‌ته‌قێم و
ده‌ستی پڕ له‌ دۆعای شیعرم ڕووه ‌و لای خوا هه‌ڵده‌بڕم و ده‌ڵێم :
مه‌ده‌د یا ڕه‌ب ، ده‌م و ڕه‌نگی دار خه‌نه‌یه‌ک ، له‌ عیتابی ئه‌و دوولبه‌ره‌ لامده‌
که‌ ڕه‌نگێکی ، که‌مێ کاڵ و که‌مێ ئاڵ و که‌مێ ته‌نک ، وه‌کو گه‌ڵا ده‌که‌یته‌ به‌ر
ڕه‌نگ به‌ هاری و به‌ به‌هاری ، ده‌ڕژێته‌ به‌ر داره‌ هه‌رمێی مه‌مۆڵانت
په‌نا به‌ خوا ، من چێم لێ دێ
وه‌کوو ته‌ورێ له ‌سه‌رما بێ ، نووتقم ده‌بڕێ و چاوم ده‌فڕێ
که ‌ناو ناوه‌ش ، ڕه‌نگێ ، سه‌وزاییه‌ک له‌ ڕه‌نگی گه‌نم ده‌پۆشی و
له ‌به‌ر بای دێوانه‌ بادا ، پڕ ده‌بی له‌ با و که‌روێشکه‌
من لێره‌وه‌ ، وه‌ی هه‌نار کچ ، له‌ به‌ر کلکه‌ی پایزه‌وه‌ ، پایز چۆڵ ده‌که‌م و
ده‌چمه‌ فه‌جری هه‌رێزاوی به‌هارێک و ئاو ئاژه‌نی گیانم ده‌که‌م !
له‌ خۆشیدا ، له‌ خۆشی سه‌وزایی تۆدا ، له‌ پیاوێکی ڕه‌شتاڵه‌وه‌
ده‌بم به‌ قوونه‌ی که‌روێشکێکی سه‌وزایی و له‌م ده‌شته‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌شت تێ ده‌ته‌قێنم
به‌ڵام ئه‌ی یار ، ئه‌ی نووقڵه‌ مێ ، که‌ سوور دێت و سوور ده‌پۆشی
به‌ ئه‌مری خوا ، شه‌و و ڕۆژی هه‌موو ڕه‌نگه‌کانی ترم لێ ده‌شێوێ و
ئه‌ژنۆم شل شل ده‌بێ و ده‌هری ده‌بم ، ئاگر ده‌مبا و به‌ ئه‌مری ڕه‌نگ ده‌هری ده‌بم ئه‌ی مزره‌ کچ

بۆن

که‌زیز ده‌بی و به‌ تۆزقاڵێ تۆرانه‌وه‌ ، نیگا ده‌که‌ی
یا به‌ خامه‌ی سیا چاوێکی مه‌خموور
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی چاو شکاتێ ، ده‌عوا ده‌که‌ی‌
که‌ زیز ده‌بی و چه‌مێ ئه‌شک به‌ چاوتا دێ و په‌نجه‌ره‌ی ڕوو ، له ‌با ی گریان ده‌که‌یته‌وه‌
ده‌ڵێی لاچۆ : به‌و قسانه‌ت‌ بۆڵ و به‌رسیله‌ت لێ بڕیم
به‌و قسانه‌ت په‌روانه‌ی ماڵ و ئومێد و عه‌ینه‌ مه‌لی ئاینده‌ت له‌ ڕوو بڕیم
ده‌ڵیی لاچۆ ، با په‌ڵه‌ی خوا له‌ من بدا و ده‌ردی تاعوون له‌ من بدا
ئه‌ی شێتۆکه‌ ، به‌ هه‌ناری هه‌زار و یه‌ک شیعرت ، ئاشت نابمه‌وه‌
به‌ مانگی چوارده‌ی قه‌ڵه‌م و به‌ کانیاوی هه‌زار و یه‌ک به‌یتت ، ئاشت نابمه‌وه
دڵنیابه‌ ئه‌ی شێتۆکه‌ ، وه‌ک ئه‌وسا به‌ شووشه‌یه‌ک بۆن فریو ناخۆم‌
وه‌ک ئه‌وسا به‌ سیحری شیعرێ ، له‌ ڕووتبوونه‌وه‌ی ستیانه‌که‌م خۆش نابم
نا شێتۆکه‌ ئه‌مجاره‌ نه‌ک بۆنێ ،ئه‌م گه‌ڕه‌که‌ داماوه‌شمان بکه‌ی به‌ بۆن ، ئاشت نابمه‌وه
ئه‌و ئه‌و وه‌ها ‌پۆزی ده‌کووتا ، ده‌تووت خودایه‌ و له‌ نوور بێ خه‌مه‌ بێ خه‌م
به‌ڵام یاران که‌ من گریام به‌سه‌زمان خۆی ، وه‌ک قوودره‌تی به‌ هه‌ڵم چێ
نه‌یده‌زانی به‌ چی به‌ چی ئاشتم بکاته‌وه‌ ، ماچێک و دووان
خۆ ئاڵاندن و ختووکه‌یه‌ک و هه‌زار
خودا هاوار که‌ نێر و مێ ، ده‌گه‌ن به‌ یه‌ک ، ژووان ده‌بێ به‌ چ حه‌شرێکی جوان و بۆن خۆش

شیرین نیگا

جه‌ننه‌تی ڕۆحه‌ ، ده‌می بزه‌ی شیرینت
بۆیه‌ دایم شیرین نیگا که ‌ده‌تبینم
وه‌کوو شه‌ربه ، پڕده‌بم له‌ ئاوی ختووکه‌ی شین !
که‌ ده‌تبینم ، وه‌کوو دره‌خت ، وه‌ک باخ پڕ ده‌بم له‌ گه‌ڵا و
وه‌کوو قه‌ڵه‌م ، پڕده‌بم له‌ ووشه ‌و
وه‌کوو دڵدار ، پڕده‌بم له‌ ماچی هار و
وه‌کوو سه‌رخۆش ، مه‌ست و مه‌ست و مه‌ست هه‌رچی گۆلی له‌شمه ‌
پڕ ده‌بێ له‌ مه‌یی و مه‌یی و مه‌ی !!
که‌ده‌تبینم ، که‌مێ ڕووخۆش ، خه‌نده‌ ڕوومه‌تت چاڵ ده‌کا !
خوا ده‌زانێ ، چاڵ ده‌که‌وێته‌ برینم و چاڵ ده‌که‌وێته‌ مردنم و
چاڵ ده‌که‌وێته‌ غوربه‌ت و یه‌ئسم !!
که ‌ده‌تبینم سوبحانه‌ڵا ،
شیعر ده‌داته‌ خوڕه‌م و عه‌شق ده‌داته‌ خوڕه‌م و
هه‌زار هێنده‌ ی هه‌نووکه‌ی ئاڵ
کچی ئاڵ و شیعری ئاڵ و عه‌شقی ئاڵ و
شاری ئاڵ و خودای ئاڵم لا جوان ده‌بێ
ئاڵ بوونێ کچێ ئاڵ بوونێ ، هه‌تا ڕه‌قیبیشم لا ئاڵ ده‌بێ

هه‌ڵبه‌ستی ئاوازیکی شوان په‌روه‌ر له‌گه‌ڵ گورینه‌وه به سۆرانی

Li kolane bajare avrupa li kecek kurd rast hatim be xodi digeriya

له‌ کۆڵانوو گه‌ره‌که‌کانی ئۆروپا گه‌یشتم به‌ کچێکی کورد

Bi dilgermi bervi min hat xuya bu li cara sere xo digeriya

به‌ دڵ گه‌رمی به‌ره‌و رووم هات،دیاره‌ بوو بۆ ڕێگه‌ی ڕزگار بوون ده‌گه‌ریا

Min go delale delale

گووتم ئه‌ی مانگ ڕوومه‌ت

Sirine hevale

خۆشکی هه‌ڤاڵ

Be xodi  be male

بێ ماڵو جێ

Ci digeri

به‌ دووی چی ئه‌گه‌ره‌ی

Go lolo birawo em bi ber zolma baye res ketin iro welate durye va derketin

گووتی براکه‌م،ئێمه‌ له‌ زووڵمی بای ڕه‌ش ڕامان کردووه‌،خۆمان له‌ وڵاتی ‌‌‌غه‌ریب ده‌ربه‌ده‌ر کردووه‌

Weke min hezara hene be karo sermiya welate xeribye sermeze ketin

هه‌زاران که‌س وه‌کوو من هه‌ن،بێ پاره‌و بێ کار له‌ وڵاتی ‌غه‌ریب شه‌رمه‌زار‌ بووین

Min go delale delale

گووتم ئه‌ی مانگ ڕوومه‌ت

Sirine hevale

خۆشکی هه‌ڤاڵ

Be xodi be male

بێ ماڵو جێ

Ka beje ez cibikim

بڵێ من چی بکه‌م؟

Disa go lolo keko bele heq negotine welate meriya sirintire

دیسان گووتی  براکه‌م،ڕاستیان گووتوه‌ وڵاتی خۆت شیرینتره‌

Ger hindiki azadi hebya bircibuna walate me ter buna walate xelqe bi rumet tire

گه‌ر هێندێ ئازادی بووایا،برسییه‌تی له‌ وڵاتی خۆم باشتر له‌ تێری له‌ وڵاتی غه‌رێبه‌

Min go delale delale

گووتم ئه‌ی مانگ ڕوومه‌ت

Sirine hevale

خۆشکی هه‌ڤاڵ

Be xodi be male

بێ ماڵوو جێ

Bele tu rast deji

به‌ڵێ تۆ راست ئه‌ڵه‌ی

Ka emji welate xo sen bikin

بێ وڵاتی خۆمان گوڵستان که‌ین

Welat azadiye

وڵاتێکێ ئازادمان هه‌بێ

 

زامی خه‌یاڵ

 

ئیلهامی هه‌ست و تاسه‌م و جێژوانی ئه‌شقم لێ ونه
ئاهه‌نگی شمشاڵی خه‌مم گریانی ئه‌شقم لێ ونه
فرمێسکی خوێنینی وشه‌ی خه‌مباری شه‌وگاری دژم
تیشکی نیگای گه‌رمی حه‌زم چاوانی پێعرم لێ ونه
هه‌ستێکی گڕگرتووم،له گه‌ڵ رۆحی ئه‌وین ئاوێته بووم
زامی خه‌یاڵێکی به‌سۆم،هه توانی ئه‌شقم لێ ونه
دوندی چیای ئه‌شقم،دڵم که‌یلی خه‌یاڵ وتاسه‌یه
کانگه‌ی ئه‌وینداڕیم،گه‌رووی گڕکانی ئه‌شقم لێ ونه
هه‌ڕه‌شه‌و به کۆڵانی دڵی ڕووناکی ئه‌شکێکا ده‌ڕۆم
داخم،خه‌مم،ژانم،کوڵم،دامانی ئه‌شقم لێ ونه
هه‌ره‌شه‌و به شاباڵی  شنه‌ی ه‌دیشه‌یه‌ک هه‌ڵده‌فڕم
ئاونگی چاوانی شه‌وم،پاوانی ئه‌شقم لێ ونه
تا تۆش له ئامایزی سه‌بوونی مه‌ینه تا نه توێیته‌وه
کوا تێده‌گه‌ی من ویشکه‌رۆم،بارانی ئه‌شقم لێ ونه؟

ژیلا حسه‌ینی"

چاوله‌چاوت ناترووکێنم
نیگام چۆله‌که‌ی ترساوی بێ لانه‌یه‌
هه‌ربه‌ته‌نیا
له‌نێدارستانی چڕی نیگای تۆدا
ئارام ئه‌گرێ
سه‌یرم بکه‌
چاوله‌چاوم مه‌ترووکێنه‌ هه‌تاکوو شه‌و
چونکه‌ چاوم
چه‌ندماندووبێ
چه‌ندبێزارودڵشکاوو وسه‌دپاره‌بێ
هه‌رشه‌ودابێ
چیرۆکێکی تازه‌ی پێیه‌و
مه‌له‌کانی دارستانی نیگات
به‌ئارامی ئه‌کاته‌خه‌و.
((ژیلا حسه‌ینی))