جۆلانه

چوومه لای دوکتۆر و گوتی

نەخۆشی دەردەکەت سەخته

گوتم:تۆ پێت وایه دەمرم؟

بەداخەوە گوتی وەخته

ئەو دڵه کوتەی تۆ گرتووته

پیاوی بە هێزیش بیگرێ

بێتوو ئاگای لە خۆی نەبێ

هێندەی پێ ناچێ دەمرێ

پێکەنیم و گوتم دوکتۆر!

ناڵێم زانا و شارەزا نی

بەڵام تۆ پزیشکی ویشکی

باری دڵداری نازانی

دڵەکوتەم نییه،دڵم

جێی کچێکی خانومانه

منداڵە،ئوقرەی ناگرێ

بۆم دروست کردەوە جۆلانه

نامەی عاشقانه

خوشه ویستی؟؟؟؟!!!! شاڵاوی ئاخ و ئۆفی شەو نەخەونیم , بریسکەو هەوره تریشقەی ئەوینداریم,شەپوڵی بێ ئەمانی ئوقیانوسی جوانی پەرەستیم, زستان و سەهوڵ بەندانی کەسەرەی ژیانم, بومەلەرزەی پڕ کارەساتی دڵی تەنیام, وەک ڕێچکه یەک شۆینی پێی کانیاوی دوره رێگەی جوانی را دەکێشم و بەرەو مێشکی بێ سنوری خامه, هەتا پێی بنوسم
ئەی جوانترین بەهاری کەس نەدیوی ژیان خوشەویستم (....) سڵاو!!
سڵاو هەموو جارێ له جاران که ناوی پاکت له سەر لێوم وەک بەلەمێکی بێ سەرنشین لەنگەر ئەگرێت و رۆحی سەر شێتم وەک هەڵۆیەکی تێژ باڵ بەرەو دووندی کێوه بەرزەکان باڵ ئەگرێت و کێوەکان مەحکومی ژێر باڵی خۆی ئەکا
هەموو ساڵێک کە وەرزی ڕاو دێ , دڵی من له جێی خۆی نەماوه و ئەبینم که به تەڵێک له مووی پرچی پەخشانت نەنگێوتراوه
من کە ڕاوچی یێکی ماندووی ئەم رۆژگاره بێ بەزەییەم کەپێم وایه به دوایین مەنزڵگای خۆم گەیشتووم و ئەبێ بناغەی ژین و ژیان له پەنای ئەم گوڵاڵه سوورەیەدا بڕێژم و, واش وێ ناچێ که تۆ, تۆی ئازیزترو جوانتر له هەموو جوانانی دونیا, دڵی پڕ تین و سۆزم ڕەشپۆش کەیت
بۆ دوایین جار ئەڵێم, بۆنم کردووی مەستت کردووم, سەرخۆشی تۆم هەتا له دونیادا مابم.بە ووشەیێکی جوان به سۆزێکی ناسک, ئازادم که, دڵ خۆشم که, له خۆشی خۆت بەشدارم که.

خۆشم ئەوێی

دیسان له ناو دڵم بەهانەی دوری تۆ هاتووە

دیسان له ناو ژووری بێ کەسیم حاڵم خراپ بووەسەوه

دیسان له ناو سۆزی ترس ئێژی زمانم سەهۆڵی بەستووه

دیسان خۆم نازانم چیم به سەر هاتووه

دیسان منو تەپۆڵکەی دیسان و دیسانەوە

دیسان منو رۆیای نازەوە

دیسان منو ژیان بە ترسەوە

دیسان منو کانی ڕازەوە

بەڵام ئەمەوێ ئەم جار جۆرێک تر تەواو بێ

جۆرێک کە خۆم ئەمەوێ

جۆرێک دوور له رابردوو

ئەم جار ڕازی دڵم ئه‌یدەم بە دەستی هاوار

بە هەناسەیێک دەقیرێنم

به ووشەیێک

خۆشم ئەوێی خۆشم ئەوێی خۆشم ئەوێی خۆشم ئەوێی خۆشم ئەوێی خۆشم ئەوێی

خۆشم ئەوێی نە وەکوو خەم کە تەمەنێکە له ناو دیدەمە

خۆشم ئەوێی نە وەکوو ترس کە تەمەنێکە له ناو بیرمه

خۆشم ئەوێی نە وەکوو بووغز کە تەمەنێکە له سەر لێومه

خۆشم ئەوێی نە وەکوو مردن و نەمان کە تەمەنێکە له ناو لاشەمە

وەکوو هەموو رۆیاکانم نازو جووان خۆشم ئەوێی

وەکوو هەموو فرمێسکەکانم پاکوو یەک رەنگ خۆشم ئەوێی

((له فارسیەوە وه‌رم گێڕاوه‌ به‌ کوردی))

بیرەوەری تاڵ

ساتێ ژیان بێ تۆ،هەڵکەوتی مەحاڵی ژیانمه

سەد جار مردن بۆ هەر ڕوانینێکت شانازی مێژوی ئه‌وینداریمه‌

لە ناو بێ کەسی لە گەڵ تۆ دەمێنمەوە

بێ تۆ ساتێکیش قەت نامێنمەوه

گەر بڕۆی دەرۆم

لە ناو بیرەوەریەکانم دڵم بۆت بیرەوەری دائەنێم

به‌ڵگه‌ی ژیان بوونی ئەوینه

به‌ڵگه‌ی ئەوین هیوای گەیشتن بە تۆیه

دەریغم لێ مەکە،خراپ دەبینی

لەم هەموو تاوانی دڵ سوتاندن

رۆژی نەبوونت ناو لاپەڕی رۆژژمێر

رۆژی مردنی منه لە سەر ئەم زەوییه

جێژوانمان با بمێنێ بۆ قیامەت

بەڵام بزانه

چیروکی من لە هەر کۆێ بم هەر ئەمەیە

((له فارسیەوە وه‌رم گێڕاوه‌ به‌ کوردی))

 

 

هێلانەی بەتاڵ

نیە باکم ئەگەر زاڵم شکاندوویەتی باڵی من

ئەوە سەخته کەوا ناگاته گوێی کەس ناڵه ناڵی من

بەهار هاتوو تەبیعەت حوکمی ئازادی مەلانی دا

لە ناو کونجی قەفەزدا دیاره چۆنه ئێسته حاڵی من

لە گوڵزاری بلبلی سەرمەست و شەیدا دێم

بەڵام نایه جریوێکیش لە هێلانەی بەتاڵی من

لە سەر ناچێته دەر ساتێ خەیاڵی بسکی خاوی تۆ

ئەگەرچی تێگەیشتم چاوەکەم خاوە خەیالی من

ئەرێ ئەی ئاسکی ناسک هەتا کەی دەستەمۆ نابی؟

ئەرێ ئەی پیرۆزەکەی خۆشفەر هەتا کەی نایه ماڵی من؟

گوتت:بۆت دێمه جێژوانێ،هەزار سۆێندت بە شاڵم خوارد

لە ئاهی ئاشقانه من بترسه،نەک لە شاڵی من

کەماڵت بێ کەماڵت بۆ چییه لەم شارە وێرانه

کەماڵی دەوڵەمەندی دی،گوڵم نەیویست کەماڵی من

ئەگەر دەیزانی مانای خۆشەویستی ئەم کچە کورده

بە سەد یاقوت و گەوهەر نەیدەدا فرمێسکی ئاڵی من

رەش و تارو درێژ و پر لە ئازارو خەموو دەردە

بەڵێ شەوگاری دوری بوو سەراسەر ژینی تاڵی من

سووتماکی عەشق

 

ئەگەر رۆژێ رۆژباشم کرد،لات کردەوه

زەردەخەنە لە ناو گۆپکەی دەم و لیوتا بریسکاوه...

کەی عاشقم؟

ئەگەر رۆژێ لە دەرگات دام و وتت کێیه و

هاتیت دەرگات لێ کردمەوە لە ڕێگاوە...

بەناز وەڵامی ڕوانینی منت داوه ...

کەی عاشقم؟

ئەگەر رۆژێ بە ڕێکەوتی لەڕێ و بانێ

وتم گیانه بێنه دەستت،وتت هانێ،

بەڵێنت دا بۆ جێژوانێ...

کەی عاشقم؟

ئەگەر کرامه پەردەوە و لە شەڵاڵێ حەزی تۆدا و

لە گەرداوی هەڵپەی خۆما توامەوە

وەکوو بوخچه سەر ئاو کەوتوو لە باوەشتا کرامەوه...

کەی عاشقم؟

هۆ خەڵکینه ئەگەر رۆژێ منتان بینی

لە بەرۆچکەی لاماڵێکدا راکشابووم

نەکەس هەبوو وەڵامی پرسیارم باتەوه

نەکەس هەبوو دەرگاێیکم لێ کاتەوە

نەکەس هەبوو بڵێ ئەتۆ لە کۆێوە دێی،بۆ کوێ دەچیت؟

نەکەس هەبوو بڵێ ئەتۆ بەچی دەمری و بە چی دەژیت؟

به یار بڵێن بێ و بمداته بەر تیشکی چاو

دام بهێنێ وەک قژی خاو

تا بە سووتان دەردەکەوێ،کە من فەجرێکی سادقم!

ئەوسا لە سەر گشت قیبلەکان،

دەڵێم ئێستە من عاشقم.!

رەنج سەنگاوی

        ساڵی1977 له سەنگاو له دایک بووه له ساڵی 1997ەوه شیعرەکانی له رۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاودەکاتەوه،بەشیک له شیعرەکانی له لایان هونەرمەندانی کوردەوە کراون به گۆرانی،ساڵی 2005 کۆمەڵێ شیعری بەناوی مەهێلە کاڵ بیتەوه چاپ دەکا،ئێستا خۆێندەکاره لە بەشی راگەیاندنی کۆڵێژی مرۆییەکانی زانکۆی سلێمانی.

ادامه نوشته

قوبادی جەلی زاده

مەمک

ئێسته مەمکت..

دوو پشیلەی خڕی ماڵین

هەتا زێتر،

دەستیان به سەر سەرا بێنم

پتر چاوی حەز لێک دەنێن.

کەچی دوێنێ،

دوو باڕه کەوی کێوی بوون

هەتا شاباڵیم هەڵکێشان

سەد دەنووکیان دا لە دەستم!!

ادامه نوشته

ژوان

شاعیری ناوداری فارس "فروغ فه‌ڕوخزاد[1935- 1967]" شێعرێکی هه‌یه‌ به‌ ناوی "دیو شب(دێوی شه‌و)"، که‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ گۆرانی "لانک لانک لانکۆڵێ"ی "خه‌لیلی سه‌دیقی[1930- 1970]"م وه‌بیر دێته‌وه‌. هه‌ردووکیان وته‌ی دایکێکی خاوه‌ن مێرد و منداڵن‌ که‌ ده‌گه‌ڵ پیاوی دیکه‌ ده‌ست تێکه‌ڵ ده‌که‌ن.

له‌ شێعری "دیو شب" دا، "فروغ" وه‌ک ژنێکی خاوه‌ن مێرد و دایکی کوڕێکی شیره‌خۆره(کامی)، ده‌چێته‌ ژوانی پیاوێکی دیکه‌ و ده‌ستی ده‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ ده‌کا. دوایه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵێ و کوڕه‌که‌ی له‌سه‌ر کۆشی داده‌نێ و به‌ لایه‌ لایه‌ ده‌یلاوێنێته‌وه‌. پێی ده‌ڵێ: بنوو، ده‌نا "دێوی شه‌و" دێ و ده‌تبا. پاشان "دێوی شه‌و" لێی وه‌ده‌نگ دێ و پێی ده‌ڵێ: ئه‌من له‌ تۆ ناترسێم، چونکه‌ ئه‌تۆ داوێن پیسی و حورمه‌تی دایکایه‌تیت نه‌پاراستووه‌ و ده‌ستت ده‌گه‌ڵ پیاوێکی دیکه‌ تێکه‌ڵ کردووه‌. ڕاسته‌ که‌ من دێوم، به‌ڵام تۆ له‌ من دێوتری. سه‌ری ئه‌و منداڵه‌ پاکه‌ له‌سه‌ر داوێنی پیست لابه‌. له‌ ئاکامدا دایکه‌که‌ ده‌یسه‌لمێنێ که‌ داوێنی پیسه‌ و داوا له‌ منداڵه‌که‌ی ده‌کا سه‌ر له‌سه‌ر داوێنی هه‌ڵگرێ[1].
ادامه نوشته

بۆچوونی سێكسیستی ده شێعری شاعیرانی پیاو دا

پیاوسالاریی وا ده كۆمه‌ڵگای مه دا ڕیشاژۆ بووه كه ته‌نانه‌ت ئه‌و شاعیرانه‌ی لایه‌نگری ئازادی و مافی ژنانیشن جار و بار كه‌وتوونه‌وه داوی بۆچوونی سێكسیستی. كاک ئه‌میری حه‌سه‌نپوور ده وتووێژێكیدا سه‌باره‌ت به بۆچوونی سێكسیستی ده‌ڵێ: "... ده‌كرێ له‌جیاتی "پیاوانه" بڵێین "ئازایانه"، ئێمه ئه‌گه‌ر وشه‌ی ئاوا سێكسیستیش ده‌كار نه‌هێنین دژ به ژن، دیسان ده‌كرێ بۆچوونه‌كانمان جیاوازیی ژن و پیاوی تێدا بێ، یانی "پیاو" بكاته پێوانه‌ی هه‌مـوو شتێک. بۆ وێنه ئه‌من له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی خۆمدا باسی "گوڵی هیوا"ی مامۆستا هێمنم كردووه، له‌وێدا توانیومه نیشانی بده‌م كه سه‌رباقی ئه‌وه‌ی وشه‌ی زۆر سێكسیستیی تێدا نییه، به‌ڵام بۆچوونه‌كه‌ سێكسیستییه و له ڕوانگه‌ی پیاوانه‌وه چاو له "ئه‌خته‌ر"ی ده‌كا وه‌ک ژنێكی پێشمه‌رگه. یانی "ئه‌خته‌ر" بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ژنێكی پێشمه‌رگه قه‌بوڵ بكرێ ده‌بێ وه‌ک پیاوانی لێ بێ. یان كورته شێعرێک به نێوی "سه‌نگه‌رێكی نوێ" كه چه‌ند ساڵ له‌وه پێش بڵاو بووه‌ته‌وه، وشه‌ی سێكسیستیی تێدا نییه به‌ڵام ئه‌ویش بۆچوونه‌كه‌ی ته‌واو سێكسیستییه."(1)
ادامه نوشته

یادی مامۆستا گۆران

یادی مامۆستا گۆران

به‌ڕێز كاک جه‌عفه‌ری حوسێنپوور(هێدی)
به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه،
وتووێژه‌كه‌تانم له‌گه‌ڵ كاک فاتیح شێخولئیسلامی له سایته‌كه‌تاندا بینی. ده‌ستتان خۆش بێت كه كاک فاتیحتان هێنایه قسه.
له قسه‌كانیدا كاک فاتیح ئاماژه‌ی به ساڵانی خوێندكاریی خۆی له تاران و ڕۆژنامه‌ی كوردستان و ژماره‌ی تایبه‌تی مردنی گۆران كردبوو. وا كۆپییه‌كی ئه‌و ژماره‌یه‌م بۆ ناردن. وا هه‌یه بۆ خۆتان و كاک فاتیح و كاک ئه‌میریش كه‌ڵكی هه‌بێت و ببێته هۆی ڕاوێژی زیاتر له‌سه‌ر شێعری ئه‌و ساڵانه.
سه‌ركه‌وتوو بن
ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
ادامه نوشته

شێعری ئه‌حمه‌دی شاملـوو

چه‌ند شێعری ئه‌حمه‌دی شاملـوو
وه‌رگێڕ: جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی

--------------------------------------
< شینگێڕی
< ئه‌وینی گشتی
< سروود بۆ سپاس و په‌رستن
< ختابه‌ی ناشتن
< شه‌وانه‌
< كه‌لێن
< من مه‌رگم كرده‌...
ادامه نوشته

كۆمه‌ڵێک قسه‌ی خۆش

كۆمه‌ڵێک قسه‌ی خۆش

--------------------------------------
- مامه‌ندئاغای شه‌ختانێ
- مامۆستا قانع
- مامۆستا هێمن
- خاڵه‌مین
- هه‌مزه‌ئاغای مه‌نگوڕ
- جگه‌رخوێن
- عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار)
- مامۆستا هه‌ژار
- مامۆستا حه‌قیقی
- مه‌لا غه‌فوور ده‌بباغی
ادامه نوشته

ژن له گێژاوی خوڕافاتدا

 - ئه‌گه‌ر مووی ئافره‌ت به درێژی بخرێته ناو ده‌ریاوه ئه‌بێ به ماری ئاوی.
- په‌ڕۆی حه‌یزی ئافره‌ت به دوای كه‌شتی دا هه‌ڵبواسرێ نه با ئه‌چێته ناو ئه‌و كه‌شتییه، نه شه‌پۆلی ئاو.
- ئه‌گه‌ر بته‌وێ ئافره‌تێک غه‌یری تۆ كه‌سی تر نه‌چێته لای و به كه‌س ڕازی نه‌بێ، كاتێ ئه‌و ئافره‌ته سه‌ری شانه ئه‌كا مووی لێ ئه‌كه‌وێ، ئه‌و مووه كۆ كه‌ره‌وه‌ و بیسووتێنه، خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی بێنه، پێش ئه‌وه‌ كه گانی له‌گه‌ڵ بكه‌ی بیده له سه‌ری "كابراكه‌ت" و ئه‌مجا بچۆره لای، پاش ئه‌وه ئیتر نه ئه‌و به كه‌س ڕازی ئه‌بێ وه نه كه‌سیش ئیشی وا به له‌زه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌كا.
- ئه‌و كچه‌ی كه یه‌كه‌م جار حه‌یزی پیا دێت، ئه‌و خوێنه‌ی بدرێ له سه‌ر مه‌مكی هه‌ر كچێک، ئه‌و مه‌مكانه ئیتر هه‌ر قوت ئه‌بێ[ئه‌بن] و ناشكێنه‌وه.
ادامه نوشته

کورته نامه‌کانی کوردی


سوێندم خواردوه‌ نیازم پاك بێ
خۆشه‌ویستی تۆ له‌ دڵم تاك بێ
دڵم له‌ دوای تۆ ته‌نها بۆ خاك بێ
***
وا نه‌زانی نه‌بینینت ڕه‌نگتم له‌ بیر ده‌باته‌وه‌

دڵم له‌گه‌ڵ هه‌موو لێدانێکی یادت ده‌کاته‌وه‌.
***
به‌ فرمێسکی چاوه‌کانم بیابانم کرده‌ ده‌ریا

هێشتا ده‌ڵێم کوێر بێ چاوانم که‌ بۆ دووری تۆ نه‌گریا
***
دنیا ده‌که‌مه‌ گوڵ به‌سه‌رتدا ده‌بارێنم

دڵم ده‌که‌مه‌ دیاری بۆ تۆی ده‌نێرم
***
ئه‌گه‌ر خه‌مت پیرم بکات

ئه‌گه‌ر عشقت زنجیرم بکات

ئه‌گه‌ر دڵت له‌یادم بکات

هه‌ر ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێی...
***
جوانترین ناو ناوی تۆیه‌

جوانترین دڵ دڵی تۆیه‌

جوانترین خه‌ونم خۆشه‌ویستی تۆیه

***
هه‌موو کاتێک بیرم کردوی

له‌چاوانما هه‌ڵمگرتوی

هه‌موو کاتێک له‌ بیرم دای

له‌ خه‌یاڵی ته‌نیایم دای

وه‌ک په‌پوله‌ له‌ باخم دای

وه‌ک هه‌ناسه‌ له‌ سینه‌م دای
***
کاتێک که‌ یادی تۆ ده‌که‌م دڵم هه‌رگیز ناڵێت به‌سه‌

بۆیه‌ له‌ ئه‌لبومه‌که‌ی دڵم وێنه‌که‌ی تۆ یه‌که‌م که‌سه‌
***
ئەگەر نێوان من و تۆ هەزار شار و رووبارى تێدابێ
قەت لەیادت ناکەم تا دنیا مابێ
***
هاوبەشى رێگاى دوورى یادەکانتم
نەڵێى ئاگاى لەمن نییە بەدڵ هەمیشە لەلاتم

***
عەشقت کارەبایە منیش سرکێتەکەم
گەر نەمدوێنى بەخواى فویزدەکەم
***
هەموو خەمێک هیوای خۆی هەیە
هەر بولبولێک گوڵی خۆی هەیە
هەر ئیشقێک خۆشەویستی خۆی هەیە
منیش بەتەنیا تۆم هەیە
***
ئەوکاتەی کە زەنگی نامەت دەبیستم
دەڵێی لەناو بەهەشتم خۆشەویستمٍ
***
لە من گوڵ ناردن لە تۆش بۆنکردن
شەرتە بۆ یەک بین تا رۆژی مردن
***
تۆ گوڵی گوڵیش سوورە سووریش
خوێنە خوێنیش دڵە دڵیش ژیانە
ژیانیش تۆی
***
گوڵی سوور بۆتۆ دەکەمە دیاری
بەڵام ئێٍستاش تۆ لێم بێزاری؟؟
***
هەردڵێک دڵدارێکی دەوێت
هەر گوڵێک بولبولێکی دەوێت
هەرخەیاڵێک خەمێکی دەوێت
منیش هەر تۆم خۆش دەوێت
***

تۆ لەشوێنێکی پێی دەڵێن دڵ
بۆیە بیرچوونەوەت مەحاڵە ئەی گوڵ
***
نابم بەگەڵا بۆ دارێکی تر

با نەبێتە سێبەر بۆکەسێکى تر

دەبمە رێبوار بۆ دوورى تۆ

تا دڵم دەگات بەدڵى تۆ
***
دڵم لێدەدات کەدێیتە یادم.

هەرتۆ دڵ خۆشبى منیش دڵشادم.

بەلام ئێستاکە من زۆر غەمگینیم

دڵم زۆرتەنگە چونکە ناتبینم
***
خۆشەویستى بەوەفا ئاڵتونى بەختە
گەر کەست نەما ئەو هەمووکەستە
***
دەمزانى هاوڕیەتیت گوڵێکى سوورە
بەڵام نەم دەزانى دووریت برینێکى قوڵە
***
خۆزگە من و تۆ میلى کاتژمیر باین
تا لە هەر کاتژمێرێک بەیەک گەیشت باین
***
هەر کەسێ بیەوێ لە ژیان سەر فرازبێ
ئەبێ هاوڕێیەکى هەبێ وەک تۆ شاز بێ
***
بەدڵ هەنگاو بنآ جوانتر لەجوانیت بمناسە
ئەو ساڵە کتێبى ژیانت بمکە بەپێناسە
***
بــە رەوشـت زۆر هێـمـنى تــۆ روح و دڵــى منـى
وانـەزانى لێـم ونى هـەمیـشـە لـەدڵـى مـنى
***

ئەگەر هەزار نامە بەخوێنى دڵــم بۆت بنووسـم
نــاگات بەوەى کەچـرکەیەک لات بوەسـتم
***
چـى بـنـووسـم بۆناخى دڵـم کە هەمـوو زامــە
خۆشەویستى تۆ کـۆتایى نایئ بەهـەزارنـامـــە
***
بانگت ناکەم بەگوڵ چونکە لە گوڵ جوانتـرى
گـوڵ بۆمـن وەرزێکە بەڵام تــــــۆ زیـاتـــرى
***
ئەو ئازیزەى دڵى لەلامە
بۆى دەنێرم سڵاو بەنامە
لەبیرى ناکەم تا لەژیان مامە
***
گەر خۆشەویستى نێوان من و تۆ خەون بووایە
ئەوە من دەنووستم تا هەتا هه‌تایە

بەیان

سوتان

کێ وەکوو من خۆشت ئەوێ؟

کێ وەکوو من بۆت ئەسوتێ 

رۆژ نیه بۆ بینینت 

 وانەی یەکەمم نەفەوتێ 

نەک بە تەنیا وانەکانم

وا خۆشم ئەفەوتیم،گوڵێ

تۆ وا دیاره هیچ نازانی

کەسێکیش نیه پێت بڵێ

 ------------

له کازیوەی بەیان ئەچی

ئەم ئێوارەیه چەند جوانی ..  

له تابڵۆێکی جوان ئەچی ..

له لەیلا و خاتوو زین ئەچی

یا شیرینی لەوان ئەچی

بێجگه له من چەنی ترت گیرۆده ی ئازار کردوو، وه ؟

ترسی خوات له دڵا نیه

له بێ دین و ئیمان ئەچی

ئەو وەختانەی به نازەوه

خەنده ئەبەخشی به خەڵکی

گزنگ له تو ئەچی؟ یا تو ؟

له کازیوەی بەیان ئەچی .

--

ئەگەر هاتی :

ئەگەر هاتی پێویست نیه له دەرگا بەی

مەگەر تەپەیی پێت ناناسیم ...؟؟!!

گەر بڵەی بۆ من نابی !

با رۆحی دیل و کەساسم

به تاڵێکی پەری خاوتا

له باتی گولی هەڵ واسیم

bayan-kord.blogfa.com

ئاوازیی خوشه ویستی

ئاوازیی خوشه ویستی

وەک باڵندەی که سیره بووی، بەر دەم زریان و رەشه با

وا جنجاڵی و سەختی ژیان ورد ورد عوومرم بۆ خۆی ئەبا

ئەوسا ژیان چەنده جوان بوو ..

که خۆشەویستی رابەر بوو ..

رابردوومان بەو جوانیەوه

گووزەشت چاوەکەم بەسەر چوو

ئەوێستا کەخۆشەویستی :

رەنگه وادەی به سەر چوو بێ ..

له سیمای کەسا نابینرێو

گیانه هەر وەکوو نەبوو بێ ..

وەره ژیان ببەینەوه بەرو خۆشەویستی و جوانی 

با نیشتمان به ئاوازیی ئەوین پر کەین له گۆرانی

با تاریکی ناخت نەخوا هەر بۆ تیشکی خور بڕوانه

هەموو دوونیا با درگ بێت

کوا ئەوندەی گوڵێ جوانه

وا تێ مەگه ژیان هەمووی

ناسوور و خەم و ئازاره

ژیان باخێکه به خەونی هیوا و شادی لاله زاره

خۆشم ئەوێی وەک لێم ڕوونه

که تۆش هێنده خۆشمت ئەوێ

بەڵام نە تۆ ئەی درکێنی و

 نەمن ئەتوانم پێت بڵێم

مەگەر تەنیا خۆشەویستی ..

دونیایێکی جوان پێک بێنێ

ئەوه عەشقه که ئەتوانێ

مەحاڵ به چۆکا بهێنێ   

 هۆنراوه:ئیسمایل محەمەد

وەفاداریی

کچە کوردێکی ڕەشپۆشم بینی گوڵ بەدەس
گوتم کیژە کورد گوڵت بۆ من

و خۆزگە
ڕەنگی سووریشت لەبەر دەکرد
.
ئەو فرمێسکی بەسەر کوڵمی سووری دا
هاتنە خوار و

 وتی     
گوڵم بۆ سەر گۆڕی خۆشەویستەکەم بۆ گۆڕستانا ئەبرد
.
خەجاڵەت بوومەوەو
گوتم :

بمبوورە ئەو کێ بوو...؟   


وتی ئەو خۆشەویستەی
سەری لە ڕێگەی ئازادیی کورد دا بەخت کرد و
تا هەتایەش منی وەفاداری خۆی و خاکی کورد کرد.

وه‌‌كوو شێعر وه‌‌ره‌‌ بۆ لام

وه‌‌كوو شێعر وه‌‌ره‌‌ بۆ لام

له‌‌ هه‌‌ر كاتێكا پێت ده‌‌كرێ

‌‌ هه‌‌ر شوێنێ خۆت ئه‌‌یزانی!

شێعر ناپرسێ من چۆنم

شێعر ناپرسێ من له‌‌ كوێم!

كه‌‌ مه‌‌یلم بوو ده‌ڵێم وه‌‌ره‌‌

كه‌‌ پێی خۆش بوو

ده‌‌ڵێ : وا دێم! 

شێعركه‌‌ دێ؛ وه‌‌ك باران دێ

له‌‌ چوار وه‌‌رزی ژیانم دا،

داده‌‌بارێ:

دڵۆپ دڵۆپ

خوڕڕه‌‌م خوڕڕه‌‌م

یان ڕه‌‌هێڵه‌‌

تۆش وه‌‌ك شێعر وه‌‌ره‌‌ بۆ لام

وه‌‌كوو شێعریش ،

جێم مه‌‌هێڵه‌‌!          

سواره‌ ئیلخانیزاده‌ له‌ که‌ناره‌ گوماناوییه‌کانی تۆ ده‌ریامی دا

سواره‌ ئیلخانیزاده‌ له‌ که‌ناره‌ گوماناوییه‌کانی تۆ ده‌ریامی دا

رامان سۆفی سوڵتانی-بۆکان

۱

پۆلێک هاو‌ڕێی گیانی گیانی بوون،له‌ سه‌فه‌ری پڕ کاره‌ساتی یه‌ک باوه‌ڕی سه‌وز و نوێوه‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌،له‌ چایخانه‌ و په‌ناو په‌سێره‌کان ده‌گه‌یشتن به‌ یه‌ک و به‌ چاو له‌ یه‌کیان ده‌گه‌یاند:"هاوڕێ شتی تازه‌ چیت نووسیوه‌؟"هه‌رکامه‌یان که‌ زاری ده‌کرده‌وه‌ پۆلێ سۆز و چریکه‌ی تازه‌ له‌ قورگیه‌وه‌ هه‌ڵده‌ڕژا.باڵیان به‌ سه‌ر یه‌کتر دا ده‌گرت و تا شه‌که‌ت ده‌بوون شێعره‌ خه‌ماویه‌کانیان به‌ گوێی یه‌کتردا ده‌چرپاند.ئایه‌ته‌کانی په‌راوی دڵیان هه‌ر له‌وێوه‌ په‌ره‌وازه‌ ده‌بوون و به‌ شه‌قه‌ی باڵ و گمه‌ و جریوه‌یه‌کی به‌یده‌ست،بێده‌نگی ئه‌ندێشه‌و هزری چاو ترسێن کراویان ده‌شکاند.

ادامه نوشته

خوزگه چاوم له چاوت بریبایه

خوزگه چاوم له چاوت بریبایه

                          ...ئه و ساته وه خته ی، "با"

                          له قه لای لقی داره کانه وه

گه لا له سیداره دراوه کانی،پیشکه ش کردین...

له تاریک و روونی نیگای من و تودا،

نه غمه ی باله نده کان،به ره و نه مان ریگه ده بری

خوریش له بالی چه پی زه ویدا،ئوقره ئه گری و

شه و هیدی هیدی دیته سه ما.

                       ...مه ستی شه رابی سه رابی شه وین و               

                       شه و ئایه تی کوتاییه و

                       سومای چاوه کانت له چاوه کانمدا،لیل...لیل...

دره وشا نه وه ی لاویم،

بو ته  ژیله مویه کی بیده نگ و

خو له میشی به جی ماوی شه راره کانم،

ئامیزی مه رگه ساتمه..

بو نه مان ریگه ئه برم،به و هیزه ی له میژ بوو،ژیانی پی  ئه به خشیم،

چاوه کانت هیز ئه گری،پر ئه بی له ئه وین و ئه ویندارتر...

خوشت  ئه وی ......ئه وه ی وا پیویسته خوشت بوی.

بگه‌رِێوه‌

دیسان چاوه‌روانى گه‌رانه‌وه‌تم

پاش هه‌رشتئ كه‌له‌به‌رامبه‌رم نواندت...رووێدا

دووباره‌...دیسان......دیسان چاوه‌رِوانتم

چاوه‌روانى

هه‌واڵتم

گریانه‌كانم

قسه‌كانت

پشت گۆئ ده‌خه‌م

له‌یادمى دبمه‌وه‌

بگه‌رێوه‌

ناخۆشترین شت

دردناكترین شت ئازاردارترین

شت

چاوه‌روانییه‌

روحى ره‌وانم

ئارامى گیانم

بگه‌رێوه‌

چاوه‌روانم

چاوه‌روانى گه‌رانه‌وه‌ت

 

بگه‌رِێوه‌