چاره نووسی ئه وینداری
له میژووی ئه وینداری دا ، عاشقان به یه کتر ناگه ن
چاره نووس و چه رخی گه ردوون ئه وینداران جیا ده که ن
له قامووسی ئه وینداری ، له هه ر لاپه ڕ ێکی دیاره
ده ردی فیراق و ناسۆ ری،ئاخر ئاکام و بڕ یاره
د ڵداری مه ست و ره نجه ڕۆ و د ڵبه ری نازداری شه یدا
هیواداری سات ێک ویسال ، رۆژگار به هیچیانی نادا
خودا بۆ ئه وینی خولقاند، که ئه یزانی جه فاکاره
که ته نیا ئاواتی د ڵدار گه یشتن به با ڵای یاره
هه ر که سێ تووشی ئه وین هات به هیوای دیتنی خۆ شی
به سه رمه ستی به شه یدایی،له شه رابی عه شقی نوشی
جامی باده ی لێوان لێو و ، مه ستی ئه وین و هیوادار
به ڵکو رۆژێ چاوه ڕوانی کۆتایی بێ و بگا به یار
نوێژی عه شقی بۆ ئه خوێنێ ، بیر و زیکری هه ر ئه وینه
هه موو ئه وینداری دونیا ، له ئاستی هه ستی نه وینه
د ڵدار نازی پێ ئه فرۆشێ و هه ڵگری نازی د ڵداره
گو ڵی سووری لێوه کانی جوانتر له گو ڵی به هاره
نازانن که خودای ئه وین ، بڕیارێکی توندی داوه
یاسایه کی دز به ئه وین،له لاپه ڕه ی ژین نوسراوه
هه ر که سێ عاشق بێ و شه یدا ، هه ر که سێ د ڵداری هه بێ
هه ر که سێ د ڵداری بکا ، ئه وینداری روو مانگی بێ
هه ر که سێ ته نیا بۆ جارێ ، گیرۆده بێ به داوی یار
هه ر که سێ خو رپه ی له دڵ بێ و بڵێ ئاوازی ژین به زار
هه ر که سێ ده سنوێژی عه شق له کانیاوی ئه وین بگرێ
هه ر که سێ مه لی د ڵداری جارێ بۆ لای یاری بفرێ
له مه حکه مه ی یاسای ئه وین،بێ دادگایی تاوانباره
گه ر چی تاوه نه که ی ته نیا خۆ شه ویستی و عه شقی یاره
حوکمه که شی ره نجه رۆیی و هه ڵوه دا بوون بۆ ته نیایێ
حوکمی خودای ئه وین یه که و به زه یی به د ڵدار نایێ
که س نیه به رگری بکا له مافی ئازادی د ڵدار
چاره نوسی ته نیا مه رگه و به بێ ئاکام ئه ی ده ن له دار