هۆنراوه‌ی: فوئاد قامووسی
که نێوی هه‌ست بزوێنت
به لار و له‌نجه‌ی شیرینته‌وه
له ئاسمانی ئه‌وینه‌وه
به‌ره‌و شه‌قامی دڵم
وه‌ک به‌فری شه‌وانی زستانی
له دایک بوونی مه‌سیح دا ئه‌کا
پاکی و ته‌قه‌دووسی
هه‌موو خاچه‌کان
ده‌بنه یه‌ک له هه‌زار ده‌نکه به‌فر و
ناکاو
رێچکه‌ی پۆلێ ئه‌سری گیان‌به‌ختکردوو
مرۆ ئه‌رخایه‌ن له زیندوو بوون ده‌که‌ن و
ده‌بنه پێشمه‌رگه‌ی
پیت به پیتی
نێوی پیرۆزت و
ئامان نه‌ڵێی:
جا ته‌نیا ساڵی جارێ
شۆڕشی ئه‌سره‌کان!!!
گومانت نه‌بێ
ته‌نیا له‌به‌ر چرکه‌کانه
که‌وا
شار ناکه‌مه
ئۆقیانووسی له‌شکه‌ری ئه‌سر و
دڵنیام
ده‌زانی
کاره‌سات
ته‌نیا جارێ بوو!!!
پادگانی سه‌قز- 17/1/2710
+ نوشته شده در ۱۳۸۹/۰۲/۲۸ ساعت 11 توسط کامی
|